پارێزگاری تازه‌ی شاری سلێمانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و پارێزگاری هه‌ولێریش هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی.
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێری كرد له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگار پێشوازی لێ كرا .
له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و گرنگترین ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ت و كێشه‌و ئارێشه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم كرا . ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه ئه‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره و تێده‌په‌ڕێت و ده‌خوازرێت هه‌موو لا وه‌كو یه‌ك تیم به گیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاریی كێشه‌كان ببنه‌وه ، بارودۆخی ههریئَمی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاسوده‌گی ببرێت و كار‌و خزمه‌ته‌كان به‌ره‌و پێشتر ببرێت .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند : كوردستان ووڵاتی هه‌موومانه‌و پێكه‌وه ئاوه‌دانی ده‌كه‌ینه‌وه .
له‌به‌رامبه‌ریشدا پارێزگاری تازه‌ی سلێمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو پارێزگاره‌كانی كوردستان پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت ، پێویسته ئه‌زموونی هه‌ر لایه‌ك ببێته سود بۆ لایه‌كی تر .
داڕشتنه‌وه‌ی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.