فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان، رایده‌گه‌ێنێ، په‌كه‌كه به‌شێك له چه‌كداره‌كانی له ره‌ققه‌وه بۆ شنگال گواستۆته‌وه و بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه به ده‌رفه‌ت زانیوه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان، به ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه : په‌كه‌كه هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی و نه‌بوونی هێزێكی رێكخراو له شنگال قۆستووه‌ته‌وه بۆ به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له شاره‌كه. له ئێستادا له هه‌ر كونجێكی شنگال و سنونێ ده‌یان ئاڵای جۆراوجۆری گرووپه‌كانی به خانووی هاووڵاتییان و باره‌گا حكوومییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، هه‌ڵواسیوه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێنه‌هێشتووه له دۆخێكی ناسه‌قامگیردان.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه به گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كدارانی له ره‌ققه‌وه بۆ شنگال و به زیادكردنی جموجۆڵی سه‌ربازی له ناوچه‌كه بۆ هه‌موولایه‌كی دووپاتیكرده‌وه كه نیازی جێهێشتنی شنگالی نییه، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه. له ئێستادا ده‌رگای هاتوچۆ له نێوان سووریا و عێراق به‌ڕووی په‌كه‌كه‌دا كراوه‌یه، جێگۆڕكێ به چه‌كداره‌كانیان ده‌كه‌ن له نێوان ناوچه جیاوازییه‌كانی عێراق سووریا، بۆ نموونه پێش چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانیان له ره‌ققه‌وه هێناوه‌ته شنگال.
گوتیشی: سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال و سنونێ و له زۆرینه‌ی ناوچه‌كه سه‌نگه‌رییان توند و تۆڵكردووه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، نه‌وه‌ك به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.