Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:17

واشنتۆن ویزاردز لەتیپی دیترۆیت ده‌باته‌وه‌

مۆریس ڕۆڵێكی باڵای له‌ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی بینی
کوردستان TV
100%


له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی واشنتۆن ویزاردز به 109 خاڵ به‌رامبه‌ر به 91 خاڵ له تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانی برده‌وه.

له ماوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ به بیستوشه‌ش خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، له ماوه‌ی دووه‌میشدا، دیترۆیت به جیاوازی شه‌ش خاڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام له ماوه‌ی سێیه‌مدا، یاریزانانی واشنتۆن كۆنتڕۆڵی یاریان كردو به تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خاڵه‌كان و به جیاوازی چوارده خاڵ پێش ڕكابه‌ره‌كه‌یان كه‌وتن.

ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی واشنتۆن له ماوه‌ی چواره‌میش درێژه‌ی هه‌بوو تا له كۆتاییدا تیپه‌كه‌ی پایته‌خت به جیاوازی هه‌ژده خاڵ سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه‌دا مسۆگه‌ركرد.

 یاریزان ماركیڤ مۆریس ئاستێكی به‌رزی له ڕیزی واشنتۆن ویزاردز پێشكه‌شكردو به تۆماركردنی 23 خاڵ ڕۆڵێكی باڵای له‌ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر دیترۆیت بینی.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.