هێزه عێراقییه‌كان، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال دۆزییه‌وه كه 30 رووفاتی كوردانی ئێزیدی تێدا بووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه 30 رووفاتی كوردانی ئێزیدی تێدایه و به‌شی هه‌ره زۆریش كچ و ژنانی ئێزیدی بوون.
رووفاته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2014 و هه‌مووان خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شنگالن و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش دوای گوله‌بارانكردن له گۆڕێكی به كومه‌ڵدا ژێرخاك كراون.
ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی قاپوسی سه‌ر به شنگال دۆزرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی نازانن قۆناغی دواتر چی له‌و رووفاتانه ده‌كرێت.
پێش سێ هه‌فته‌ش، له نزیك حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، هێزه ئه‌منییه‌كان گۆڕێكى به كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه كه رووفاتى 400 كه‌سى تێدا بوو.
له دواى شكستهێنانى داعش و رزگاركردنى ناوچه‌كان، ده‌یان گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئه‌و هاووڵاتیانه دۆزراونه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن داعشه‌وه گوله‌بارانكراوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.