بارودۆخی قه‌زای دوزخورماتوو تائێستا باش نییەو ناوبەناو شەوانە خانووی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌كداری میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی دەتەقێندرێتەوە و ناوبه‌ناویش گووله‌هاوه‌ن له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ئاراسته‌ی قه‌زاركه ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك لەدوزخورماتوو ڕاگەیاند، بارودۆخی دووزخورماتوو تائێستاش باش نییە، ناوبەناو شەوانە خانوو دەتەقێندرێتەوە، ئێوارەی ڕابردووش چەند گوولەھاوەنێک لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی ئاڕاستەی دووزخورماتوو کراوە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌و ماڵانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا تاڵان نه‌كراوه و كه‌سی تێدا نه‌بێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تاڵان ده‌كرێت و دواتر ده‌قێننه‌وه.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێكی نێو یەکێتیی پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.