ئهمرۆ شهممه سەرۆك بارزانی لەگەڵ مهكتهب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووهوە و ڕایگهیاند، ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت. هاوكات ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.
ڕۆژی شەممە 2ـی 12ـی 2017 لە شاری هەولێر، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی مەكاتب و دەستە و دەزگا ناوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەكان و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كوردستان و جەختی لەوە كردەوە، كە دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ دانوساندن لەگەڵ عێراق كراوەیە و ئێمە گفتوگۆ بە باشترین چارەسەر دەزانین، بەڵام لە هەمانكاتدا فەرزكردنی ئەمری واقع لە ڕێگەی زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە.
ڕاشیگهیاند، كەس با شەڕی ئیرادە لەگەڵ خەڵكی كوردستان نەكات. گەلی كوردستان ئیرادەی ناشكێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت هەڵناكات و خۆی بەدەستەوە نادات.
سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەوەش كردەوە، كە ئەو بارودۆخەی بە نایاسایی و نائاسایی دروست بووە، كاتییە و هەتا سەر نابێت و تێدەپەڕێت.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا ڕۆشنایی خستەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند، كە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سیاسیی ئێستا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.