Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:08

لیڤه‌کروزن میوانداری یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند ده‌کات

جیاوازی نێوانیان ته‌نیا خالێكه
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌ده‌هه‌می خولی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌كروزن له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند ده‌كات.

هه‌ردوو یانه‌ی له‌خانه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م یه‌ك به‌دوای یه‌ك دێن و جیاوازی نێوانیان ته‌نیا خالێكه ، بۆیه‌ یانه‌ی لیڤه‌كروزن هه‌وڵ ده‌دات به‌سوود وه‌رگرتن له‌سه‌ر یاریگای خۆی براوه‌ی ئه‌و یاریه‌ بێت تا پێش زه‌رده‌وله‌كان بكه‌وێت.

لای خۆیه‌وه‌ پیته‌ر پێرز ڕاهێنه‌ری برۆسیا دۆرتمۆند له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌یاریزانه‌كانم راگه‌یاندوه‌ یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌كروزن یه‌كێكه‌ له‌باشترین تیپه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت كاتێ له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ له‌به‌رامه‌ب رتیپی باڤاریه‌كان یاریه‌كی سه‌رنج راكێشیان ئه‌نجام دا.

له‌وه‌ڵامی پرسیاری یاری هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شالگه‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ وتی بێگومان ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ زۆر سه‌رنج راكێشه‌ بۆ ئێمه‌ و بۆ هانده‌رانیش هه‌روه‌ها بۆ یاریزانه‌كانیش كاتێ هاتنه‌ ژووری جل گۆرین، پیته‌ر پێرز جه‌ختی كرده‌وه‌ بۆ یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پشووی ته‌واومان وه‌رگرتووه‌ و له‌ناوه‌راستی هه‌فته‌ یاریمان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.