Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:56

بە بەهای ملیارێک دۆلار چەکی ئەمەریکی لە عێراق وون دەبێت

ئه‌و چه‌كانه‌ لە كوێت بینراون
کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتێكی نوێی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لەبارەی خەرجییە بێ سەروبەرەكانی حكوومەتەوە، ئاشكرای كردووە كە نزیكەی ملیارێك دۆلار لە كەرەستە سەربازییەكانی بە هێزە عێراقییەكان دراوە، بەهۆی پشتگوێخستنەوە، دیار نەماوە كە دواجار لە كوێت بینراون.

ماڵپەری "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی لە ڕاپۆرتە 86 لاپەڕەییەكەی سیناتۆری كۆماری (جەیمس لانكفۆرد)، كە لەبەردەم ئەنجوومەنی پیران لەبارەی خەرجییە حكوومییەكان خوێندییەوە تیایدا هاتووە، بە بەهای یەك ملیار دۆلار لە كەرەستە سەربازییەكان كە بۆ هێزەكانی عێراق دابین كراوە، دیار نەماوە.

ئەو سیناتۆرە ڕای گەیاندووە، دیارنەمانی ئەو یەك ملیار دۆلارە لە ڕاپۆرتێكی پشكنەری گشتیی ئەمەریكی بۆ وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن)، ئاشكرا كراوە، كە بریتین لە چەكی بچووك و هامفی، هەروەها دواجار لە كوێت ئەو چەكانە بینراون.

سناتۆرەكەی ئەمەریكا لە ڕاپۆرتەكەیدا  دەڵێت، دواجار ئەو چەكانە لە كوێت بینراون و ئێستەش نازانن بۆ كوێ براون، هەروەها بەهیواین ئەو چەك و هامفییانە كەوتبنە دەست كەسانی ڕاست، بەڵام وەزارەتی بەرگری بەدواداچوونی نەكردووە و ئێمەش تا ئێستە نازانین چیان بەسەردا هاتووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.