Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

لە 2014ـەوە تاوەکو 2017  پێنج هەزار کەس لە عێراق و سووریا کوژراون

لە 2014 تاوەکو 2017، 801 هاولاتى سڤیل لە عێراق و سووریا کوژراون
کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی هاوپەیمانان لە سالى 2014ـەوە تاوەکو سالى 2017، 801 هاولاتى سڤیل لە عێراق و سووریا کوژراون. 

ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماری هەموو ئەو قوربانیانەی راگەیاند، کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی هاوپەیمانانەوە لە سووریا و عێراق کوژراون.

هاوپەیمانان ئاشکرای دەکات، لە 2014ـەوە تاوەکو 2017  پێنج هەزار کەس کوژراون، لەنێو ئەو پێنج هەزار کەسەدا 801 کەسیان سڤیلن.

ئەو ئامارانەی دوای کۆکردنەوەی 64 راپۆرت بڵاوکراونەتەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، 55 راپۆرتیان جێگەی متمانەنین، چواریان کۆپی چەند راپۆرتێکی پێشووترن، پێنج راپۆرتیان جێگەی متمانەن.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لەسەرەتای شەڕی دژی داعش 28 هەزار هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر گرووپە چەکدارییەکان لە سووریا و عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.