Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات

ئەیمەن زەواهیری هەڕەشە لە محەمەد جۆلانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەڕەشە لە سەرکردەیەکی ئیسلامی دەکات و ناکۆکییەکانیان دەتەقنەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، کە باڵی قاعیدەبوو لە سووریا، هەوڵی دوورکەوتنەوە لەو رێکخراوە دەدات و دەستی بە گرتن و کوشتنی نەیارانی جیابوونەوە لە قاعیدە، کردووە.

ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی قاعیدە رایگەیاندووە، کە رێگای بە جیابوونەوەی محەمەد جۆلانی لە قاعیدە نەداوە و هەڕەشەی لێ کردووە لە ئەگەری جیابوونەوە، ئەوا قاعیدە وەک دوژمن سەیری دەکات.

تێزانین دەستەی تەحریر شام خۆی وەک گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نیشان دەدات و پەیوەندیی راستەوخۆشی بە قاعیدە و سەرانییەوە هەبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.