Erbil 18°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 06:13

کاروانی پێنجەمی ئاوارەکانی عێراق لەسوریاوە گەڕانەوە

نزیکەی 5 ھەزار ئاواره‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی نزیکەی 5 ھەزار ئاوارەی لە سوریاوە بۆ عێراق، راگەیاند.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی رۆژانی رابردوودا، نزیکەی 5 ھەزار ئاوارە گەڕانەتەوە بۆ سەر ماڵو حاڵی خۆیان لە شاری موسڵ و دەوروبەری.

دوابەدوای پەلاماردانی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014، بە ھەزاران ھاووڵاتی ئاوارەی سوریا بوون.

پێشترو بە چەند قۆناغێک، بە سەدان ئاوارەی تر کە لە پارێزگای حەسەکە نیشتەجێ کرابوون، گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە شاری موسڵ و دەوروبەری.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.