یان کۆبیش نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبووەتەوە و باسی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانیان لە دەستووری عێراق، کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی (یۆنامی)، رۆژی چوارشەممە 29/11/2017، یان کۆبیش، نـێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، یان کۆبیش و عەلی سیستانی باسی مافە دەستوورییەکانی کوردستانیان لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا کردووە و جەختیان له گەرەنتیکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.