حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر رایده‌گه‌ێنێ، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه..
به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (محمد) "د.خ"، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، له‌م بۆنه‌یه‌شدا وه‌ك هه‌میشه په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و دراوسێ و جیهان ده‌نێرین.
ئومێده‌وارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
٣٠/ تشرینی دووه‌م/ ٢٠١٧ زایینی – ١٢/ ربیع الاول/ ١٤٣٩ كۆچی
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.