Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:52

سه‌رۆک بارزانی: ناسنامه‌ی که‌رکووک کوردستانییه‌

ده‌بێ ببێته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی راده‌گه‌ینێت: ناسنامه‌ی كه‌ركووك كوردستانییه‌ ، به‌ڵام موڵكی هیچ پێكهاته‌یه‌ك به‌ ته‌نیا نییه‌ و ده‌بێ ببێته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30ـی 11ـی 2017 له‌ سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی توركمانی كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له‌ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و موسلمانانی كوردستان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان كرد و له‌ وته‌یه‌ك دا ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) ستاییشی هه‌ڵوێست و به‌شداریی پێكهاته‌ی توركمانی كرد له‌ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و جه‌ختیشی له‌ پێویستی به‌رده‌وامبوونی پێكه‌وه‌ژیان و به‌رگریكردن له‌ ماف و یه‌كسانیی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌. له‌باره‌ی شاری كه‌ركووكیش (سه‌رۆك بارزانی) ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ی كه‌ركووك كوردستانییه‌ به‌ڵام موڵكی هیچ پێكهاته‌یه‌ك به‌ ته‌نیا نییه‌ و ده‌بێ ببێته‌ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆك و سكرتێر و نوێنه‌ری پارته‌ توركمانییه‌كانی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێست و خه‌مخۆریی (سه‌رۆك بارزانی)یان كرد له‌ پاراستن و ڕه‌چاوكردنی مافی پێكهاته‌ی توركمان له‌ ساڵانی ڕابردوو و له‌ كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی و هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی به‌رده‌وامی (سه‌رۆك بارزانی) له‌ پێكهاته‌ی توركمان.

 ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیشیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕیفراندۆم ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانه‌ و ده‌رخه‌ری حه‌قیقه‌ت و ویستی دانیشتوانی كوردستانه‌. ئه‌وه‌یشیان به‌ (سه‌رۆك بارزانی) ڕاگه‌یاند كه‌ پێكهاته‌ی توركمان له‌گه‌ڵ كورد و پێكهاته‌كانی تری كوردستان چاره‌نووس و دواڕۆژی هاوبه‌شیان هه‌یه‌. كوردستان كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ كرا و جه‌ختیش له‌ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و مافی پێكهاته‌كان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئیستحقاقاتی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.