Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:23

شازاده‌ هارى و ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى مێگان مێرکڵ هاوسه‌رگیرى ده‌که‌ن

له‌ به‌هارى ساڵى داهاتوودا هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن
شازاده‌ هارى و ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى مێگان مێركڵ هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

شازاده‌ هارى و ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى مێگان مێركڵ به‌ فه‌رمى ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ به‌هارى ساڵى داهاتوودا هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن.

شازاده‌ هارى له‌ ته‌مه‌نى 33 ساڵیدایه‌ و مێگان مێركڵى ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى به‌ناوبانگ له‌ ته‌مه‌نى 36 ساڵیدایه‌ و له‌ ساڵى 2016 دا له‌ ڕێگه‌ى هاوڕێكانیانه‌وه‌ لێك نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و یه‌كیان ناسیووه‌.

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى دۆیچه‌ ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى، خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ هارى و ده‌ستگیرانه‌كه‌ى له‌ مانگى ئایارى داهاتوو له‌ قه‌ڵاى وندسۆر ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هارى له‌ ساڵى 1984 له‌ دایكبووه‌و كوڕى شازاده‌ چارلز و شازاده‌ دیانایه‌، برایه‌كى هه‌یه‌ به‌ناوى شازاده‌ ویلیام، دیاناى دایكى له‌ ساڵى 1997 له‌ مردنێكى ته‌مومژاویدا به‌ رووداى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

مێگان مێركڵى خانمه‌ شۆخ و شه‌نگى سینه‌ماى ئه‌مریكى له‌ ساڵى 1981 له‌ لۆس ئه‌نجلۆس له‌دایكبووه‌، له‌ زنجیره‌ دراماى سوتس رۆڵى سه‌ره‌كى وه‌ك پارێزه‌رێك ده‌بینێت و به‌و هۆیه‌وه‌ لاى به‌ریتانییه‌كان ناوبانگێكى گه‌وره‌ په‌یدا ده‌كات.

خیزانى شاهانه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ پێگه‌ فه‌رمییه‌كانى خویانه‌وه‌ پیرۆزبایى خۆیانیان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن.

شازاده‌ هارى و مێگان مێركڵ ماوه‌ى سێ ساڵه‌ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى به‌یه‌كى گه‌یاندوون و بریاریانداوه‌ پێكه‌وه‌ بژین و هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام بده‌ن.


وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.