پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، دوای بوونی ڕووداوێكی دزی له سنوری كۆمه‌ڵگای شاوێس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه كرده‌وه‌و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و ده‌ستگیری بكه‌ین.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له ڕێكه‌وتی (٢٣/١١/٢٠١٧) پۆلیس ئاگادار كراوه به بوونی ڕوداوێكی دزیكردن له سنووری كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس، پۆلیس ده‌ست به‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ڕائیدی ماف هێمن ڕشید گه‌ردی، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس تایبه‌ت به په‌یجی هه‌ولێر پۆلیس ڕایگه‌یاندووه : ئاگادار كراینه‌وه به بوونی ڕووداوێكی دزی له سنوری كۆمه‌ڵگای شاوێس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه‌و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و ده‌ستگیری بكه‌ین.
تۆمه‌تبار به ناوی (ع. خ. ع)، ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ, دوای دهستگیركرنی دانی نا به تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به دزینی كه‌ل و په‌لی كاره‌بایی .
پۆلیس ده‌شڵێ: په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا، دادوه‌ریش بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به‌پێی ماده (٤٤٤) له (ی . س ) .
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.