سلوبودان برایاك، سەركردەی پێشووی جەنگ كە تۆمەتباركرابوو بە ئەنجامدانی تاوانەكانی شەڕ لە بۆسنە-ی كرواتیا بەهۆی ژەهر خواردنی-یەوە گیانی لەدەستدا.
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى كرواتیا، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه نزیكه‌كان له فه‌رمانده كۆچكردووه‌كه، بڵاوی كرده‌وه، (سلۆبۆدان برالیاك) فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى كروات له بۆسنه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی لاهاى له هۆڵه‌ندا، گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ له‌كاتى دادگاییكردنیدا، له دانیشتنى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوانه‌كانى یوگسلافیای پێش‌و، برالیاك به به‌رچاوى دادوه‌ره‌وه، ژه‌هرى خوارده‌وه و گوتی: "من تاوانبارى جه‌نگ نیم و تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا، دادوه‌ره‌كه بڕیارى دادگاى به پشتیوانیكردنى 20 ساڵ زیندانیكردن بۆ فه‌رمانده پێشووه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، كه پێشتر دادگا بۆى ده‌ركردبوو.
له‌دواى ژه‌هرخواردنه‌كه، دادگا بڕیاری دا دانیشتنه‌كه ڕابگرێت و به په‌له بانگهێشتى پزیشكه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى برالیاك، ڕزگار بكرێت.
سلۆبۆدان برالیاك (72 ساڵ) فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كروات بوو له جه‌نگى بۆسنه و هرسك له ساڵانى 1992- 1995. دادگاى لاهاى، 9 تۆمه‌تى پێشێلكردنى ڕێككه‌وتنه‌كانى جنێڤ، 9 تاوانى پێشێلكردنى بنه‌ماكانى جه‌نگ، 8 تاوانى دژ به مرۆیی دایه پاڵى و سزاى زیندانیكردنى بۆ بڕییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.