Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:10

هادی عامری: ئه‌مریکییه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌

حزبه‌كه‌ى عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

هادی عامری ده‌ڵێت: ئێرانییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ك راوێژكار له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه‌و داوا له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین عێراق جێبهێڵن، ده‌شڵێت: پێویستیشه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانى، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بوونى ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق، بووه‌ به‌هۆى ناسه‌قامگیری وڵات، داواش ده‌كه‌ن، هه‌موو هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 29/11/2017 هادی عامری له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی فورات نیوز گووتی: "شه‌ڕی داعش شه‌ڕی مان و نه‌مان بوو، كاتێك به‌ فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و هێزی گه‌له‌وه‌ چووینه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه‌، رۆحییه‌تی سه‌ربازی و شه‌ڕكردنمان بۆ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌. سه‌ركه‌وتن به‌هۆی ئه‌و فه‌توایه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق بۆ فه‌تواكه‌وه‌ بوو، به‌ڵام دوژمنان و خراپه‌كاره‌كان فۆكسیان خسته‌سه‌ر بوونی حه‌شدی ئێرانی و مه‌رجه‌عیه‌ت، به‌ڵام تووشی شكست بوون و حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر فه‌توای سه‌ید عه‌لی سیستانی، به‌ یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووایه‌، به‌غداش ده‌كه‌وته‌ ده‌ست داعش، بۆیه‌ ئێرانییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵمان ده‌مێننه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه‌ چه‌ند گرووپێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی به‌ تیرۆریست ناساندووه‌، عامری ده‌ڵێت: "هیچ نیگه‌ران نیین له‌و بڕیاره‌، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌رگریی له‌ شكۆی عیراق ده‌كه‌ین" بڕیاره‌كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌می ئیسرائیلییه‌ و بۆ خزمه‌تی ئاسایشی "كیانی سه‌هیۆنی" ده‌ركراوه‌و به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ رووینه‌دابێت. پێویستیشه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.
 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانى، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بوونى ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق، بووه‌ به‌هۆى ناسه‌قامگیری وڵات، داواش ده‌كه‌ن، هه‌موو هێزه‌كانیان بكشێننه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، داوا له‌ حكوومه‌تى عێراقی ده‌كات، ئیدانه‌ى لێدوانه‌كانى فه‌رمانده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ بكه‌ن، كه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا، به‌ سه‌ركه‌وتنى هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان، ڕاگه‌یاندبوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌روه‌ دراوه‌، كه‌ لێدوانه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌ ئه‌مریكییه‌: ترسى عێراقییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه‌، به‌وه‌ى، نه‌وه‌یه‌كی نوێی تیرۆر له‌ دواى داعش، دروست ده‌بێت.


جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌قامگیریی عێراق، خزمه‌ت به‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ناكات، هه‌روه‌ها نووسراوه‌: ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر تێكدانى سه‌قامگیری عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆى له‌ وڵاته‌كه‌دا كه‌ نیمچه‌ داگیركراوه‌، به‌پێویست بزانرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، به‌پێویست ده‌زانرێت، حكوومه‌تى عێراق، نامه‌ى خۆى به‌ ئه‌مریكییه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بگه‌یه‌نێت، كه‌ بوونى ئه‌مریكییه‌كان، عێراق ڕووبه‌ڕووى ناسه‌قامگیری ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆى سیاسه‌تى ئه‌مریكاوه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراقی تووشى زیان كردووه‌، دواهه‌مینیان ناوهێنانى گروپێكى حه‌شدى شه‌عبییه‌ له‌ لیستى تیرۆر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.