میلیـشیاکانی حەشدی شەعبی فەرمانێکی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەت دەکەنەوە و گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، کە دەستی لە گوتەبێژیی ئەو میلیشیایانە کێشاوەتەوە و هاوپەیمانییەک بەناوی (موجاهیدین ئەلئینتیخابی) بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێک دەهێنێت.
رۆژی چوارشەممە 29/11/2017 ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، کە دەستی لە گوتەبێژیی ئەو میلیشیایانە کێشاوەتەوە و هاوپەیمانییەک بەناوی (موجاهیدین ئەلئینتیخابی) بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێک دەهێنێت.
ئەحمەد ئەسەدی كە پێشتر گوتەبێژی میلیشیاى حەشی شەعبی بووە، پێكھێنانی ھاوپەیمانێتییەكی بەناوی ھاوپەیمانی موجاھدین بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق راگەیاند و گوتی: لەمەودوا وەك گوتەبێژی ھاوپەیمانێتییەكە دەستبەكاردەبم.
ئەسەدی دووپاتیكردەوە، حەشدی شەعبی بە كۆتاییھاتنی داعشەوە گرێنەدراوە، بەڵكو بووەتە ھێزێكی نیزامی و پێویستە لە رووی سیاسییشەوە لە داھاتوودا پارێزگاری لێبكرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌شداریكردنی ته‌واوی گرووپه میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی له هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌كردبوو، به‌و پێیه‌ش حه‌شد ئامانجه سیاسییه‌كانی نه‌شاردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له ژێر ناوی دیكه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.