وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، رۆژی پێنج شه‌ممه 2017/11/30 له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
سه‌فین موحسین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایی له موسوڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده ببێته هانده‌رێك بۆ یه‌كڕیزی و هاتنه‌دی ئاوات و خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان .
وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌شڵێ: به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ، رۆژی پێنج شه‌ممه 2017/11/30 له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.