Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:46

له‌ چوارقورنه‌ ئافره‌تێک به‌ هۆی سووتانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

ته‌مه‌نی 30ساڵه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ شاره‌دێی چوارقوڕنه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 30ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی  سوتاوه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ كراوه‌، شه‌وی ڕابردووش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 30ساڵ به‌ناوی (د.ع) له‌كاتژمێر 6:30خوله‌كی به‌یانی 11-28 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاره‌دێی چوارقوڕنه‌ سوتاوه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ كراوه‌ به‌گوته‌ی سوتاوه‌كه‌ بۆ پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س تۆمارنه‌كردوه‌ دوای ڕه‌وانه‌كردنی بۆ سلێمانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كات 11:30 شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ رووداوی كوشتن و هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداوه‌ رووی له‌ زیادبوون كردووه‌و خه‌ریك ده‌بێته‌ دیارده‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.