Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:32

کۆریای باکوور مووشەکێکی بەهێزی تاقیکردەوە

مووشەكەكە بۆ ماوەی 53 خولەك لە ئاسمان مایەوە
كۆریای باكوور مووشەكێكی بەهێزی تاقیكردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی كێشوەربڕی تاقیكردەوە  كە توانای هەیە بگاتە ئەمریكا ، كە ناوی نا مووشەكی بەهێز .

بەپێی كەناڵی فەرمی تەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە ، بیونگ یانگ جەختی كردەوە كە هەلًَدانی ئەم مووشەكە ئامانجی مێژوویی خۆی پێكا بەوەی توانای هەیە ببێتە وڵاتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمی .

روونیشیكردەوە كە ئەو بەرنامە مووشەكییەی هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێك چونكە سەروەری وڵاتەكەی پێشێل نەكراوە ، ئەو مووشەكە بۆ ماوەی 53 خولەك لە ئاسمان مایەوە و دواتر كەوتە ناو شوێنی مەبەست لە ناو ئاوەوە .

بەپێی سەرچاوەكە مووشەكە بەهێزەكەی كۆریای باكوور بۆ دووری 950 كیلۆمەتر و بەرز بوونەوەی 4475 كیلۆمەتر بوو و ماوەی 53 خولەكی خایاند .  
  لای خۆیەوە ئەنتۆنی گویتریتس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ، ئەو تاقیكردنەوە مووشەكیەی كۆریای باكوور ئیدانە كرد و رایگەیاند كە ئەمە پێشێلێكی روونی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتییە  . سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لای خۆیەوە هۆشداریدا و گوتی (( گرنگی بەو بابەتە دەدەین )).
پەنتاگۆن لای خۆیەوە رایگەیاند كە ئەو مووشەكە هیچ مەترسیەكی بۆ سەر ئەمریكا و وڵاتە هاوپەیمانانەكانی نییە .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.