لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك باڵەخانەی وەزارەتی دارایی لە ناوچەی خۆرمەكسەر لە عەدەنی پایتەختی كاتی یەمەن ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تا ئێستا بەلایەنی كەم 4 كەس كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون .
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ژمارەیەك هێرشبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تەقاندەوە كە ناوچەی خۆر مەكسەر لە عەدەنی پایتەختی كاتی حكومەتەكەی عەبد رەبە مەنسور هادی هەژاند . بەپێی سەرچاوەكان زیانێكی زۆر بەر باڵەخانەكانی دەورو بەری تەقینەوەكە گەیاند .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.