هونه‌رمه‌ندی میسری (فاتیمه ئه‌حمه‌د شاكر) ناسراو به (شادیه) دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشكه‌وتنی، دوێنی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا له ته‌مه‌نی 86 ساڵی، كۆچی دوایی كرد.
شادیه خاوه‌ن چه‌ندین شاكاری درامییه له دایكبووی 8ی شوباتی 1931ـه، به‌یه‌كێك له ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی مسڕ داده‌نرێت و له‌نێو هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كاندا، خاوه‌ن زۆرترین فیلمی سینه‌ماییه،چه‌ندین گۆرانیشی هه‌یه شادیه لهله ساڵی ١٩٣١ له قاهیره له‌دایك بوه و له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی دا له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد ئه‌حمه‌د به‌درخان له‌ساڵی ١٩٤٧ به‌شداری فیلمی شه‌وقی گوڵه كان كان كردوه و له ساڵی ١٩٤٧ تا ساڵی ١٩٨٤ به‌شداری زیاتر له ١٠٠ فیلم و درامای ته‌له فزیۆنی دا كردوه و خاوه‌نی ٥٤ گۆرانیه .
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند شادیه له ساڵی ١٩٨٤ له هونه‌ر دوركه‌وته‌وه و حیجابی پۆشی دوێنێ ١١/٢٨ له نه خۆشخانهیهكی شاری قاهیره كۆچی دوایكرد.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.