پێشانگایەكی وێنەیی لەگەلەری ئەمنە سوورەكە بەناونیشانی خورماتوو لەشاری پێكەوەژیانەوە بۆ شارێكی كارەستبار لەسەر دەستی حەشدی شەعبی كرایهوه.
لەشاری سلێمانی ژمارەیەك خۆبەخش بەناوی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە قەزای خورماتوو پێشانگایەكی وێنەییان لەگەلەری ئەمنە سوورەكە كردەوە بەناونیشانی خورماتوو لەشاری پێكەوەژیانەوە بۆ شارێكی كارەستبار لەسەر دەستی حەشدی شەعبی.
زانیار رەشاد یەكێك لەئەندامانی تیمەكە لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: توانراوە زانیاری و داتا لەسەر دۆخی خورماتوو كۆبكرێتەوە و هەوڵ دەدەن زانیارییەكانیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر 3000 خانووی هاووڵاتیانی كورددا گیراوە، هەروەها ماڵی 2000 هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی تاڵانكراون، 400 ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە 50 خانووش تەقێنراونەتەوە. بەگوتەی دانیشتووانی شارەكە، ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، بە هەموو پێوەرێك جینۆسایدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.