بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچكەی سۆران ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 50 ڕۆژدا سهدان كەس لەسەر ڕووداوی جۆراوجۆر گیراون.
هاوار ئەرگۆشی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆڵیسی شارۆچكەی سۆران له كۆنگرههیكی رۆژنامهوانیدا ڕاگەیاند، لە سنووری بهرێوهبهرایهتی سۆران 154 كەس لە ماوەی 50 ڕۆژی ڕابردوو بە تۆمەتی كوشتن و دزی و قاچاخی و شەڕكردن و خراپ بەكارهێنانی مۆبایل گیراون.
ئەرگۆشی گوتی، 77 كەس لەوانەی گیراون لەسەر قاچاخچێتی و گواستنەوەی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی نایاسایی بۆ دەرەوەی وڵات بووە و ژمارەیەك كەسیش لەسەر خراپ بەكارهێنانی مۆبایل و شەڕكردن گیروان و دراونەتە دادگا.
هاوكات بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی شارۆچكەی سۆران بە بەراورد لەگەڵ دوو مانگی ساڵی رابردوو بەگشتی رووداوەكان زیادی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.