مسته‌فا ته‌ها، به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ماوه‌ی ده رۆژ له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستمان كردووه به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: بریاربوو حكومه‌تی به‌غدا بڕی 30 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ كوردستان ره‌وانه بكات كه به‌راستی رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌مه، چونكه پارێزگاری هه‌ولێر له‌و 30 ملیۆن لیتره 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌رده‌كه‌وێ، ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له سنووری خۆمان دابه‌ش بكه‌ین پێویستمان به 100 ملیۆن لیتر له نه‌وتی سپی ده‌بێت.
گوتیشی: له رێی پارێزگاری هه‌ولێر ، هه‌وڵێكی زۆر دراوه له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه بڕه‌كه زیاد بكرێت.
راشیگه‌یاند: له‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆمان دێت پلانمان داناوه بڕێك له‌ونه‌وته به‌سه‌ر بازنه‌ی ناو شاری هه‌ولێر دابه‌ش بكه‌ین.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.