سەرچاویەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند كە زیاتر لە 1000 تیرۆریستی داعش لە ناوچە بیابانەكان بوونیان هەیە ، هێزە ئەمنییەكان جەختیان كردەوە رووبەرووی ئەو چەكدارانە دەبنەوە و راویان دەنێن .
سەرچاوەكە روونیكردەوە بەپێی زانیارییەكانی هێزە ئەمنییەكان و ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ، 1000 چەكداری تیرۆریستی داعش لە ناوچەكانی بیابانی رۆژئاوای ئەنبار بەرەو ناوچەكانی نەینەوا و موسڵ گەمارۆدراون ، دوای ئەوەی لە شەرەكانی ناوچەكانی رۆژئاوا دووچاری هەڵاتن و شكست بوون بەڵام نەیانتوانیوە بچنە ناو خاكی سوریا كاتێك لە لایەن فرۆكە جەنگیەكانی سوپای عێراق كرانە ئامانج .
بەپێی سەرچاوەكان دۆڵی قەزف و حۆران تا ئێستاش هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچە ئازادكراوەكان دەكەن كە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان زیاتر تیرۆریستان لەو ناوچانە خۆیان حەشار داوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.