رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست ئیسرائیلی رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیل كورد پڕ چه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بده‌ن.
راشیل ئه‌براهام ، نووسه‌رێكی دیاری ئیسرائیله‌و له بابه‌تێكیدا له رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست نووسیویه‌تی: پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیل كورد پڕ چه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بده‌ن.
ده‌شڵێ: پێشتر كورد چه‌ند جۆره چه‌كێكی سووكی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێدرا، به‌ڵام ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا ته‌رخان كرابوو بدرێت به كورد، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه نه‌درا به كورد‌و كه‌وته ده‌ست میلشیا شیعه‌كان و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌یان دژ به كورد گۆڕی و شاری كه‌ركوكیان پێ داگیركرد.
ئه‌و نووسه‌ر ئیسرائیلییه جه‌ختیشده‌كاته‌وه، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له رێگای برێت مه‌كگۆرك ده‌یه‌وێ یارمه‌تی عه‌بادی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی تا چوار ساڵی دیكه حوكمی عێراق بكات ، ئه‌مه‌ش وه‌ك سزادانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر گوێرایه‌ڵ نه‌بوونیان بۆ دواخستنی ریفراندۆم.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.