Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:58

سه‌رۆک بارزانی: هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ ئیراده‌ی گەلی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و شاندی باڵای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
سەرۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 11ـی 2017، لە سەلاحەدین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و هەڵوێستی نیشتیمانیی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەڵوێستی هەموو ئەو نیشتیمانپەروەرانەی خاوەنی دۆزێكی ڕەوان.

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە بابەتی ڕیفراندۆم دا و ئەوەی خستەڕوو، كە ئامانجی هەموو شۆڕشەكانی گەلی كوردستان ئازادی و سەربەخۆیی بووە و ڕیفراندۆم ترۆپكی چەسپاندنی ڕای گەلی كوردستان بووە كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە ڕای خۆی دەرببڕێت.

سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئیرادەی گەلی كوردستان بابەتێكی گشتگیر و نیشتیمانییە و لە سەرووی هەموو دامەزراوە و دەستەڵاتێكە و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو ئیرادەیە هەڵوەشێنێتەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە، كە لەگەڵ دیالۆگ و دانیشتن و چارەسەری ئاشتیانەدایە و فەرزكردنی ئەمری واقع بە زۆری چەك، ناسنامەی ناوچە كوردستانییەكان ناگۆڕێت.

لەبەرامبەردا شاندی میوان،  حزبی زەحمەتكێشانیان لەبارەی دواپێشهاتەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و جەختیان لەوە كردەوە كە هەڵوێستی حزبەكەیان لە باوەڕی قووڵیانەوە بە ئازادی و سەربەخۆییی گەلی كوردستانەوە دێت. 

هەروەها ئاماژەشیان بە مێژوویی بوونی ڕیفراندۆم دا وەك دەستكەوتێكی بەهادار و تەئكیدیشیان لەسەر داڕشتنی بنەمایەكی هاوبەش كردەوە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندیی لایەنەكان و باشتركردنی بەرەی ناوخۆی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.