سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەممەد كەركووكی، گەنجە ئازاكەی كەركووك کرد و ڕایگەیاند: محەممەد كەركووكی بووەتە هێمای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئەمرە واقعەی كە لە ڕێگەی چەك و زۆرداری و خیانەت بەسەر كەركووكدا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 11ـی 2017، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەممەد مەجید تەیفوور كەركووكی كرد.
سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و دەستخۆشی لەو گەنجە ئازایەی كەركووك، پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانەتیی محەممەد مەجید كە لەپێش چاوی هەموو دونیا تەحەددای خیانەت و داگیركاری و زوڵمی كرد و بە مایەی شانازیی گەلی كوردستان لە قەڵەمی دا.
هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە محەممەد كەركووكی بووەتە هێمای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئەمرە واقعەی كە لە ڕێگەی چەك و زۆرداری و خیانەت بەسەر كەركووكدا سەپێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.