دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆکتۆبەر، ئه‌مڕۆ دووشەممە فواد مه‌عسوم سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ یەکەم جار سەردانی شاری کەرکووکی كرد و لەگەڵ بەرپرسان و پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك كۆبووه‌وه و به پێی زانیاریه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسی دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و شاره كراوه .
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017 سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشیان کردە سەر خورماتوو و کەرکووک و مەخموور و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورە و داگیریان کردن، بەھۆی ئەو داگیرکارییەوە نزیکەی 200 ھەزار ھاووڵاتیی ئاوارەی ھەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان بوون.
رۆژی چوارشەممەش 18/10/2017 کۆسرەت رەسوڵ عه‌لی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند: کە چەند کاڵفامێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و ماددی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی.
دوای داگیرکارکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بە بڕیاری حەشدی شەعبی زۆربەی بەرپرسە کوردەکان و نەجمەدین کەریم پارێزگاری شارەکە، لەسەر کار لادران و کەسانی نزیک لەو میلیشیایانە لە شوێنیان دانراون.
دوای ئه‌م داگیركاریه رۆژانه له‌و شاره وێنه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو و هه‌روه‌ها وێنه‌ی شه‌هیدانیش لادراون و سوتێنراون.
ئه‌مڕۆش هه‌ر دوای گه‌یشتنی فواد مه‌عسوم بۆ ئه‌و شاره ئاڵای عێراق له شوێنی ئاڵای كوردستان خرایه ده‌ستی په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه، كه ئه‌م په‌یكه‌ره ره‌مزێكی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له شاری كه‌ركوك له شه‌ڕی دژ به داعش .
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریه‌كان وێنەی مام جەلال، لە ژووری پارێزگاری کەرکووک لادرا و وێنەی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لەشوێنی هەڵواسرا.
وێنەی مام جەلال، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ساڵی 2005ـەوە و لەدوای رووخانی حوکمی بەعس لە عێراق، لە ژووری پارێزگاری کەرکووک هەڵواسرابوو، بەڵام دوای ئەوەی شارەکە لەلایەن حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی کۆنترۆڵکرا، سەرەتا ئاڵای کوردستانی لێ لادرا، دواتر وێنەی مام جەلال لادرا و ئێستاش وێنەی فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق لە شوێنی هەڵواسراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.