Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:33

سوریا .. لە هێرشێکی ئاسمانیدا ، زیاتر لە 50 کوژراو هەیە

هێرشێكی ئاسمانی روسیا بۆ سەر گوندی شەعفە 53 كەس كوژران
کوردستان TV
100%

 روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی روسیا بۆ سەر گوندی شەعفە كە تا ئێستا ئەم گوندە لە ژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعش دایە 53 كەس كوژران ، كە 21 یان منداڵن .

بەپێی سەرچاوەكە هێرشەكە ژمارەیەك باڵەخانەو خانووی لەو گوندە كردە ئامانج .
رامی عەبدولرحمان بەرێوەبەری روانگەكە روونیكردەوە كە هێرش ئاسمانیەكەی روسیا بۆ سەر خانووەكانی گوندی شەعفە سەر لە بەیانی دوێنێ ئەنجام درا كە ئەو گوندە دەكەوێتە رۆخ كەناری رۆژهەڵاتی روباری فورات . 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزەكانی رژێمی ئەسەد ئێستا لە 52%ی رووبەری پارێزگای دێرولزوری لە بەر دەستدایە و 39%ی رووبەرەكەی دیكەی لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات دایە كە بە درێژایی ناوچەیەكی فراوانی كەناری رۆژهەڵاتی رووباری فورات دژ بە تیرۆریستان دەجەنگن .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.