بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە 27-11-2017 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی چوار تەوەر كۆببێتهوه.
تەوەری یەكەم: باسی سیاسەتی بەڕێوەبردنی خاشاك دەكرێت.
تەوەری دووم: راپۆرتێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوتوێدەکرێت کە سەبارەت بە وەرگیرانی دەرچووانی ئامادەییەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018 ئامادەكراوە.
تەوەری سێیەم: گفتوگۆکردن لەبارەی پێڕەوی دامەزاندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان.
تەوەری چوارەم: گفتوگۆکردن لەبارەی راپۆرتێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێت، كە لەبارەی رەوشی ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو ئامادەی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.