Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:32

حه‌وته‌مین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا

هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ری نۆیه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ بووه‌ میوانی یانه‌ی مه‌له‌گه‌ی ئیسپانی و یاریه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر هه‌شتا خاڵ بۆ تیپه‌ ئیسپانیه‌كه‌.

ئه‌گه‌رچی ئاستی مه‌له‌گه‌ له‌ماوه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م باشتر بوو، به‌ڵام سیسكا مۆسكۆ له‌هه‌ردوو ماوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م خاڵی زۆری تۆماركردو توانی به‌م بردنه‌وه‌یه‌ حه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت له‌به‌رامبه‌ر دوو دۆڕان و هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بمێنێته‌وه‌.

هه‌رچی یانه‌ی مه‌له‌گه‌یه‌ ئه‌وا رووبه‌رووی شه‌شه‌مین دۆران بویه‌وه‌ و ته‌نیا سێ بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.
 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.