له هه‌فته‌ی سیازده‌هه‌می خولی یانه‌كانی هۆله‌ندا یانه‌ی ئه‌لكه‌مار سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی تفێنتی به‌ده‌ست هێنا.یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئاڤاس ئه‌رینا ئه‌نجام درا.
له گێمی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م هه‌وله‌كانی هه‌ردوو یانه بێ ئاكام ته‌واو بوو بێ تۆمار كردنی هیچ گۆلێك.
له گێمی دووه‌م یاریزانانی ئه‌لكه‌مار به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن له یاریه‌كه هاتنه‌وه ناو یاریگاو له خوله‌كی شه‌ست و پێنج عه‌لی ره‌زا جیهان به‌خش به لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد.له خوله‌كی حه‌فتا یاریزان یۆریس ڤان ئۆڤریم گۆلی دووه‌م و دلنیایی تۆمار كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاله‌كانی یانه‌ی ئه‌لكه‌مار له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و هه‌شت خال به‌رز بۆوه‌و خاله‌كانی یانه‌ی تفێنتی نۆ خاله‌و له پله‌ی شازده‌هه‌م وه‌ستا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.