Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:58

20 گوند کۆنترۆڵکرا

چەندین رێگای سەرەكی لە قوڵایی بادیەی ئەلجەزیرە كۆنترۆڵكراوەتەوە
20 گوند كۆنترۆڵكرا
کوردستان TV
100%

لەراگەیەنراوێكیدا شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ، كۆنتڕۆڵكردنەوەی 20 گوندو چەند رێگەیەكی هاتوچۆكردنی سەرەكی لە قوڵایی بادیەی جەزیرە راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوەكە لە چوارچێوەی پڕۆسەكانی (سەحرای كوبرا ) ، دوێنێ هەریەكە لە گوندەكانی ئوم ئەلفتور، ئەلدیكانی، ئەلجهریز، خەلەف ئەلشەمران، بەكە، تەل ئسارە، ئەبوئەمدەمانە، ئەلبنیە ئەلجنوب، ئەلغەزلانیات، محەمەد ئەلسەمین ، ئەلبیرت ، تەبیلەكەناس، ئوم ئەلوحوش، ئوم ئەلسەكر، ئەلماشاغیف ، عەفەك ئەلهەوا، زاحی مدحەت، ئوم حەراز ، ئەبو زویر، مستەفەج ئەلسفلی، مەخازن تەحت، ئەلئەرز) ئازادكراون.

لەراگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، چەندین رێگای سەرەكی لە قوڵایی بادیەی ئەلجەزیرە كۆنترۆڵكراوەتەوە.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.