لە لێدوانێكدا بەڕێز سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حكوومەت، بەناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە توندی ئەو هێرشە تیرۆستییەی سەركۆنەكرد كە ئەمڕۆ كرایەسەر مزگەوتێك لە ناوچەیەكی سینا لەمیسر و تیایدا زیاتر لە دووسەد كەس گیانیان و لە دەست دا، زیاتر لەسەد كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەڕێز دزەیی، كە هێرشەكەی بەتاوانكارییەكی دڕندانە لە قەڵەم دا، سەرەخۆشی و هاوخەمیی حكوومەتی هەرێم و گەلی كوردستانی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیان و گەل و حكوومەتی میسر دەربڕی و هیوای زوو چاكبوونەی بۆ برینداران خواست.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.