Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 10:48

چارەنووسی لوکا مودریچ لەگەڵ کڕواتیا یەکلا کرایەوە

100%

سلاڤین بیلیچ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کڕواتیا، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە وازهێنانی لوکا مودریچ دەکەن و ڕایگەیاند، کاپتنی هەڵبژاردەکە بەردەوام دەبێت لە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەی لە ماوەی داهاتوودا.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە گومان و پێشبینییەکی زۆر هەبوو سەبارەت بە وازهێنانی نێودەوڵەتیی مودریچ، بەتایبەت دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی کڕواتیا بەرامبەر پورتوگال لە ڕکابەرییەکانی مۆندیالی 2026.

بیلیچ لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی تۆپی پێی کڕواتیا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: بێگومان بڕیارەکەی لوکا بۆ بەردەوامبوون زۆر دڵخۆشی کردم؛ هەموومان دەزانین ئەو لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا چی پێشکەشی کڕواتیا دەکات.

هەروەها گوتیشی: بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیدا دەکەمەوە و هەردووکمان ئامانجی گەورەمان هەیە بۆ پاراستنی پێگەی کڕواتیا وەک هەڵبژاردەیەکی سەرکەوتوو کە توانای ڕکابەریکردنی گەورەترین هەڵبژاردەکانی جیهانی هەبێت."

هەڵبژاردەی کڕواتیا خۆی بۆ ئەنجامدانی 4 یاری لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئامادە دەکات بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیک، ئینگلتەرا و ئیسپانیا، کە بڕیارە ئامادە دەکات بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیک، ئینگلتەرا و ئیسپانیا، کە بڕیارە یارییەکانی چوون و هاتن لە مانگەکانی سپتێمبەر و ئۆکتۆبەردا ئەنجام بدرێن.

لوکا مودریچ خاوەنی زۆرترین بەشدارییە لە مێژووی هەڵبژاردەی کڕواتیادا، کە تا ئێستا 202 یاری نێودەوڵەتیی ئەنجامداوە و توانیویەتی 29 گۆڵ تۆمار بکات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.