Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 08:28

سووپای پاسداران: چه‌ک داماڵینى حزبوڵلای لوبنانى قه‌بووڵ ناکه‌ین

دانوستان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیستمی مووشه‌كی بالیستیی ئێرانه‌وه‌ له‌ئارادا نییه‌
کوردستان TV
100%


ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی سووپای پاسدارانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سووپای پاسداران له‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریادا ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه‌و گوتیشی، بابه‌تی داماڵینی چه‌ك له‌ حزبوڵڵای لوبنانی بۆ دانوستان له‌باره‌یه‌وه‌ قه‌بووڵكراو نییه‌.

محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سووپای پاسدارانی ئێران، داواكارى ئیمانویل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی چالاكیی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییه‌وه‌ به‌ ناراست ده‌زانێت و ده‌لێت" ماكرۆن گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه‌ و چه‌ك داماڵینیش له‌ حزبوڵلای لوبنانی قه‌بووڵ ناكه‌ین.

جه‌عفه‌ری ڕه‌تی كرده‌وه‌ هیچ دانوستانیك له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیستمی مووشه‌كی بالیستیی ئێرانه‌وه‌ له‌ئارادا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی ڕۆژاوایی داوای ده‌كه‌ن.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.