Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:53

دینا گۆرانی بۆ گه‌ل ده‌ڵێت

نوێترین ڤیدیۆ كلیپی له‌ ژێر ناوی "خۆشه‌ویستی گه‌ل" بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی "شای وڵات" خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد "دینا" نوێترین ڤیدیۆ كلیپی له‌ ژێر ناوی "خۆشه‌ویستی گه‌ل" بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی "خۆشه‌ویستی گه‌ل" كه‌ دوێنی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 22/11/2017 له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند "دینا" بڵاوكرایه‌وه‌ تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن" حه‌سه‌ن دانشفه‌ر" نووسراوه‌و "هه‌ڵكه‌وت زاهیر"یش ئاوازی بۆ داناوه‌ ،كاری دابه‌شكدرنی موزیكیش "یه‌حیا ه‌لمه‌وجی" ئه‌نجامیداوه‌و"كاروان مسكی"ش كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ .

جێی باسه‌ دینا خه‌ڵكی شاری رانیه‌یه‌ ،ته‌نها چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌و مانگی رابردووش یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ گۆرانییه‌ك بوو له‌ ژێر ناوی شای وڵات بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.