Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:36

هه‌وری بێ باران کاره‌کانی ته‌واو بووه‌

له‌ گۆرانیگوتندا ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


 گۆرانی "هه‌وری بێ باران" كه‌ ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "هه‌ماوه‌ند لهۆنی" ئاماده‌كراوه‌ و "ڕامتین لهۆنی" كوڕی هونه‌رمه‌ندیش هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كاری موزیكی به‌رهه‌مه‌كه‌ و"ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د" یش تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ له‌ ئێستادا كاره‌كانی به‌ كۆتا هاتووه‌ .

هه‌ماوه‌ند لهۆنی ناوێكی شاراوه‌ی نێو بواری گۆرانی و موزیكی كوردی نیه‌، ئه‌وه‌ی "لهۆنی" له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ گۆرانیگوتندا ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و ده‌نگێكی كوردی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل خودی وشه‌كان ده‌كات .

هونه‌رمه‌ند هه‌ماوه‌ند له‌ هه‌وره‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ساڵی 1974 هاتۆته‌ دنیاوه‌ ، له‌ ساڵی 1995 ده‌ستی به‌ كاری موزیك كردووه‌ و له‌ چه‌ندین گروپی جیاواز كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه‌ . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.