Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:53

لە 5%ی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق، بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کوەیت ته‌رخان ده‌کرێت

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێشنیارێکی عێراقی قبوڵکردووە
کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێشنیارێکی عێراقی قبوڵکردووە بەوەی کە لە 5%ی داهاتی نەوتی فرۆشراوی ئەو وڵاتە، لە ساڵی 2018دا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دەوڵەتی کوەیت تەرخانبکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی قەرەبووکردنەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وێرانکارییەی کە لە دامەزراوە نەوتییەکانی کوەیتدا لە جەنگی کەنداودا روویداوە، پێشنیارێکی حکومەتی عێراقی قبوڵکردووە بەوەی کە لە ساڵی داهاتووەوە، ڕێژەی لە 5%ی داهاتی نەوتی فرۆشراو بدرێتەوە بە قەرەبووی ئەو زیانانەی دامەزراوە نەوتییەکانی کوەیت.

لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت عێراق تا ساڵی 2021 قەرەبوونی زیانەکانی دەوڵەتی کوەیت بکاتەوە.

ئەو لیژنەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاندووە، قەرەبووکردنەوەکە پشت دەبەستێت بە پێشبینییەکانی نرخی نەوت و قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوەی تەواوی زیانەکانی پێ قەرەبوو بکرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.