دەزگای مین کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وڵاتانی کۆمەک بەخش و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی چالاک لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش بەھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین(UNMAS) ئەنجامدەدات.
بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو بارودۆخە سەربازیەی دوای 16ی ئۆکتۆبەری ئەوساڵ لەناوچەجێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەیی ھەرێم ھەیە. دەزگای مین کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وڵاتانی کۆمەک بەخش و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی چالاک لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش بەھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین(UNMAS) ئەنجامدەدات.
محەمەد ئەحمەد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە وتەیەکی دا ڕایگەیاند: لەگەڵ بەغدا لە ھەوڵی بەردەوامداین بۆ گهراندنهوهی تیمەکان بۆ ناوچە پیسبووەکان و زووپاککردنەوەی ئەوناوچانە وگەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، ھەروەھا دەبێـت سەرجەم ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کەوا دێنە رێی تیمی رێکخراوەکان وەک کاروباری ئاسایشی کارکردن لەوناوچانە و گرفتی زەحمەت وەرگرتنی مۆڵەتی گەیشتن بەوناوچانە و دواکەوتنی تۆمارکردنی رێکخراوەکان و چەند گرفتێکی دیکە ئەبێـت لەگەڵ بەغدا بەزووی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و رێگە چارەی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.
سەرۆکی دەزگای مین لەکۆبونەوەکەشدا ڕایگەیاند لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش زیاتر لە(10)ملیۆن مەتردووجا روبەری خاکی پیسبوو پاککراوەتەوە لەگەڵ (13)ھەزار بۆمب و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەوناوچانە لە ناوبراوە و زیاتر لە (350) ھەزار ھاوڵاتی سودمەند بوون.
ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو دەزگای مین بە ھاوکاری و ھەماھەنگی رێکخراو و کۆمپانیاکانی بواری مین و وڵاتە کۆمەکبەخشەکان کار و چالاکی باش لەوناوچانە ئەنجامدراوە بەشێکی زۆری خەڵکی ئاوارەی ئەوناوچانە گەڕِاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.