سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، ئیراده‌ی میلله‌ت له سه‌رووی هه‌موو ئیرادهیهكه و گرفته‌كانیش تێده‌په‌ڕن و هیچ شتێكیش ناتوانێ كۆسپ بۆ ئازادی دروست بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ـی 11ـی 2017، له سه‌لاحه‌ددین، (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) پێشوازی له (مه‌هدی زانا) سیاسه‌تمه‌داری كورد له باكوور كرد.
له دیداره‌كه‌دا (مه‌هدی زانا) ده‌ستخۆشی له (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانی ڕیفراندۆم و پارێزگاری له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌نگاوانه مایه‌ی ئومێد و دڵخۆشیی هه‌موو كوردێكه و سه‌رباری بوونی كێشه و گرفتی گه‌وره هه‌موو گه‌لی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆم به بڕیارێكی ڕه‌وا و دروست ده‌زانێت.
له‌به‌رانبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) وێڕای ئاماژه‌دان به دواپێشهاته سیاسییه‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیراده‌ی میلله‌ت له سه‌رووی هه‌موو ئیرادهیهكه و ئه‌و دڵنیاییهشی دا، كه گرفته‌كان تێده‌په‌ڕن و هیچ شتێكیش ناتوانێ كۆسپ بۆ ئازادی دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.