بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیَراقی رایده‌گه‌ێنێ، تا ڕێككه‌وتن نه‌كرێت به‌غدا نه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نهبودجهی هه‌رێم نانێرێت .
فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عێراق به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند: به‌غدا كه ده‌ڵێت مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرم ئه‌مه ته‌نها به قسه نییه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ڕێكاری ئابووری هه‌یه ده‌بێت عێراق بیگرێته به‌ر، كه ئه‌وانیش جێگه كردنه‌وه‌ی ئه‌و موچه و بودجه‌یه‌یه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقدا بۆ هه‌رێم دیاریكراوه زۆر كه‌مه‌و و به‌شی هیچ ناكات ته‌نها به‌شی موچه‌ی(٧)مانگ ده‌كات به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه خۆران لایه‌تی.
گوتیشی: ده‌بێت هه‌موو داهاتێكی گومرگ و خاڵه سنورییه‌كان و سیادات بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌غدا میكانیزمێكی قورسی بۆ هه‌رێم داناوه كه زه‌حمه‌ته قبوڵی بكات، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ردوولا دابنیشن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دواجار كارێكی زه‌حمه‌ته چونكه هه‌رێم ده‌بێت بزانێت ئه‌وه‌ی پێشتر له‌به‌غدا ده‌ستی ده‌كه‌وت ناتوانێت ئێستا ده‌ستی بكه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.