Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 04:37

ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی فه‌شه‌لی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک هێنا

كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی ته‌واونه‌بووی ڕێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌دراو توركمانه‌كانیش خه‌ریكی ئه‌وه‌ن رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌.

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی برایه‌تی و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌وڵیاندا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن ،به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌و كێشه‌ش كه‌وتۆته‌ نێوان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ٤١ ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و بۆ ته‌واوبوونی ڕێژه‌ی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ پێویسته‌ ٢١ ئه‌ندام ئاماده‌بن.

دوێنییش ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یدا.

دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخێكی نه‌گونجاوی دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوكی گرتۆته‌وه‌، بۆیه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌دراوه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش شاری كه‌ركوكیان به‌ جێهێشتووه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.