حکومەتی ئێران هەر خێزانێکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە 500 دۆلار قەرەبوودەکاتەوە، بڕی هاوکارییەکەش رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی زۆر بووەتەوە، پەرلەمانتارێک دەڵێت" پارەکە زۆر کەمە و خەڵک چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەت هەبوو".
بەگوتەی شەهاب نادری، نوێنەری جوانڕۆ و سەلاس و باوەجانی لە پەرلەمانی ئێران، دوو ملیۆن تمەن کە دەکاتە 500 دۆلار وەک قەرەبووی زیانەکانی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە تەرخانکراوە.
نادری دەڵێ: "30-40 % ی خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان دایە و ئەم بابەتە رەچاونەکراوە".
نادری دەشڵێت" ناوچەی ئێمە ناوچەی سنوورییە و دوو ملیۆن تمەن وەڵامدەرەوەی زەرەر و زیانەکان نییە، خەڵکی ناوچەی ئێمە هەموو قەرزداری بانکەکانن و ناتوانن بە قەرزی حکومەت و بەو دۆخەی هەیانە درێژە بە ژیان بدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.