Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:22

کۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ عێراق مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ حه‌وت پارتی‌ نوێی په‌سه‌ندکرد

كۆمسیۆن داوای‌ له‌ پارته‌كان كرد ناوی‌ خۆیان تۆمار بكه‌ن
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ به‌حه‌وت پارتی‌ نوێ په‌سه‌ندكرد، داواشی‌ له‌سه‌رجه‌م پارته‌كان كرد رێوشوێنی‌ په‌یوه‌ست به‌تۆماركردنی‌ ناوی‌ خۆیان له‌كۆمسیۆن ته‌واوبكه‌ن.

ریاز به‌دران به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمسیۆن له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران داوای‌ دامه‌زراندنی‌ حه‌وت پارتی‌ نوێی‌ په‌سه‌ندكردووه‌ كه‌ بریتین له‌ (هه‌موومان عێراقین 122، یه‌كێتی‌ سه‌ڵاحه‌دین 123، بژارده‌ی‌ عه‌ره‌بی 124، بزوتنه‌وه‌ی‌ به‌شائیری‌ عه‌ره‌بی 125، بزوتنه‌وه‌ی‌ وه‌فائی‌ عێراقی‌ 126، پارتی‌ گفتوگۆ و گۆڕانكاری‌ 127، پارتی‌ زۆرینه‌ی‌ نیشتیمانی‌ 128). وتیشی‌ ئه‌و پارتانه‌ سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنیان ته‌واوكردووه‌.

هه‌روه‌ها داوای‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پارتانه‌ كردووه‌ كه‌ داوای‌ له‌و شێوه‌یه‌یان پێشكه‌شكردووه‌، رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان ته‌واوبكه‌ن، په‌یوه‌ست به‌تۆماركردنیان بۆ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ دامه‌زراندن پێیان.

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 2015 یاسای‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ په‌سه‌ندكرد، كه‌ به‌پێی یاساكه‌ مۆڵه‌ت به‌دامه‌زراندنی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌درێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.