Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:19

سەرۆک کۆماری عێراق سبه‌ى بە سەردانێک ده‌گاته‌ کوێت

کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق له‌ كوێت ساز ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاژانسی هەواڵی کوناى کوێتی  رایگه‌یاند" بریاره‌ سبه‌ى دووشەممە 20/11/2017، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێک بگاته‌ كوێت و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری کوێت کۆببێتەوە.

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ ئاژانسى كوناى كوێتى، فوئاد مەعسوم هیواى خواستووه‌ كه‌ کۆمپانیا کوێتییەکان بەشداریی لە  ئاوەدانکردنەوەى ناوچه‌ وێرانبووه‌كانى عێراق دا بكه‌ن.

تێزانین بریاره‌ له‌ كوێت کۆنگرەیەک لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دوای داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ساز بكرێت و له‌م كۆنگره‌یه‌دا سه‌رۆك كۆمارى عێراق هانى كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌دات روو له‌ عێراق بكه‌ن و كارى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.